ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شنۆ، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
نامرن ئەوانەی وا له دڵی میللەتدا دەژین.
ڕێژیمی ئاخوندی به لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی دیکەی نیشتمانەکەمان شەهیدی هەرگیز نەمر کاک ''حەیدەر قوربانی''، دیسان سەلماندی که ڕێژیمێکی جینایەتکاره و هیچ پێوەرێکی ئینسانی ناناسێت.
ئێمه ئەندامانی حیزبی دێموکرات له شاری شنۆی دڵسۆز، وێڕای مەحکوومکردنی ئەو جینایته لەگەڵ خوێنی شەهید "حەیدەر" پەیمان نوێ دەکەینهوە و هەتا دواساتەکانی ژیانمان درێژهدەری ڕێبازیان دەبین.
سڵاو له ڕۆحی هەرگیز نەمری شەهید "حەیدەر قوربانی"
سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئیسلامی و جینایەکاری ئێران