کوردستان میدیا: ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شنۆ، پەیامی پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمەرگەیان لە شارەوە پێشکەشی پێشمەرگەی شاخ کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵوەگەری ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، سڵاوێکی گەرمی پێشمەرگەکانی شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب دەدەین بە شنەی بای ئازادی، لە بناری کێلەشینەوە، تا بیداتە دەستی پێشمەرگەی شاخ، بە بەژن و باڵای پێشکەش بکەین.
هەروەها ئێمە ئەندامانی نهێنی لە "شنۆ" پەیمان نوێ دەکەینەوە تاکوو ڕاسان دەگاتە ئامانج بە گیان و ماڵ ئامادەی گیانفیدایین، بۆ ئەوەی هیوا و ئاواتی شەهیدانی گەلەکەمان کە لە پێناو سەربەستی و ئازادی کە گیانی خۆیان کردە فیدا، لە سەرووی هەمووان سێ شەهیدی سەرکردە، بێنینە دی.
دیسان پیرۆزبایی ئەو جێژنە نەتەوەییە لە حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانی شاخ، بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی کوردستان دەکەین.
سڵاو لە پێشمەرگە
ئەندامانی نهێنیی شاری شنۆ