کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "شنۆ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

13:35 - 8 پووشپەڕ 2722

شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گەڕەکەکانی "تاچیناوێ و میراباد"ی شاری "شنۆ" بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

ئەندامانی حیزب لەو چالاکییەدا کۆمەڵێک دروشمیان لەسەر دیوارەکانی ئەو گەڕەکانەی "شنۆ" نووسیون کە بریتین لە: "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕاسان بەردەوامە، سەرکەوێ ڕاسان، نەمان بۆ جاش و خۆفرۆشان و هەروەها ڕێگای شەهیدان درێژەی هەیە".

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، بە شێوەی بەردەوام لە گوند و شارە جیاجیاکانی کوردستان و هەروەها بە شێوازی جیاواز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.