ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەریوان بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆڵە بەجەرگەکانی دێموکرات لە ''تەرخان ئاوا''ی مەریوان، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد و تراکتی تایبەتیان لە یادی ڕێبەری مەزن، شەهید دوکتور ''عەبدولڕەحمان قاسملوو'' بڵاو کردەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات بە دروشمی ''حیزبی دێموکرات تەنیا نییە، یەک نەتەوەی لەگەڵدایە'' و هەروەها بە بڵاوکردنەوەی وێنە، پووستێر و تراکتی ڕازاوە بە دروشم، وێڕای شەکانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، چالاکییەکانی ڕێزگرتن لە یادی شەهید دوکتور''قاسملوو'' لە مەریوانیان دەست پێکرد.