کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد بەبۆنەی شەهیدکرانی ''هیدایەت عەبدوڵڵاپور'' پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە

12:02 - 7 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بەبۆنەی شەهیدکرانی ''هیدایەت عەبدوڵڵاپور"، پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە و بەڵینیی ئەوەیان دا کە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور هێمای خۆڕاگری و هەوێنی بەرخۆدانە،

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور تاجی سەر و ڕێگای خەباتی ڕێگامانە،

سڵاو لە هیدایەت عەبدوڵڵاپوور و سڵاو لە ڕێبازی و سڵاو لە ئامانج و ئاواتەکانی،

بە کوژانەوەی چرای ژیانی هیدایەت، تیشکی هەتاو کەوتە ڕێگای ڕێبازی و ڕێگای ڕێبازی بۆ هاوبیران و هاوسەنگرانی درەوشاوەتر بووەوە، هیدایەت لە ڕۆح و گیان و خەباتدا هەتاهەتایە زیندووە و هەروەک بۆ خۆی وتوویەتی، هەتا هەتایە لە دڵی خاک و نیشتمانەکەیدا بوو بە ئەستێرەیەکی پڕشنگدار.

لەدەستچوون و نەبوونت زۆر سەختە، بەڵام هاوڕێ، ئاڵای خەباتت ناکەوێت و تاریکپەرستان زۆر بە لەرزۆکی و بە نەفامی تۆیان لەنێو برد، بەڵام تۆ بووی بە هێمای خۆڕاگری و هەوێنی نوێی بوژانەوەی خەبات.

سوێند بە خوێنی ئاڵ و گەشت، هەتا دوایین هەناسەکانی ژیان پارێزەری نیشتمان و درێژەدەری ڕێبازی پڕ لە شانازیت بین و تا بێگانە تەمی نەحسی سێبەری لەسەر نیشتمان لانەچێت، لە خەبات نەوەستین و تا ئامانجە ڕەواکەت و تۆڵەی خوێنی بەناحەق ڕژاوت نەستێنین، کۆڵ نەدەین.

سڵاو لە ڕۆح و ڕەوانت، سڵاو لە ورەی قارمانانەت، سڵاو لە کرپەی بەجێماوت، هەرچەند ئێستا تۆ لەنێو دڵی تەواوی دایکانی کوردستانی، سڵاو لە دایکانی جەرگسووتاوت و سڵاو لە برا و لە خوشکانت و سڵاوێکیش لە درێژەدەرانی ڕێگا و ڕێبازت بێت.

ڕۆحت شاد بێت و ڕێگای ڕێبازت پڕ ڕێبواربێت.

سەرکەوێ کوردستان

سەرکەوێ ڕاسان

سەرکەوێ سۆزی هەناسەی دایکان

کۆستی نەیاران و دوژمنانی گەلی کورد و کوردستان کەوێت

ئەندامان و لایەنگران و پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد