کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد

13:27 - 15 خاکەلێوه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاروێرانی مەهاباد بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.

پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد  لە درێژەی کار و چالاکییەکان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان، سەردانی گڵکۆی شەهیدان لە قەبرستانی شەبەک، هەڵکەوتوو لە نێوان گوندەکانی "خوڕخوڕە، قەرەداغ ، گاپیس و قجی‌ئاوا" کردووە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات دوای دانانی تاجەگوڵینە، به جامانە و ئاڵای کوردستان گڵکۆی شەهیدانیان رازاندووەتەوە و پەیمانی وەفاداری خۆیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە.

هاوکات بەڵێنییان بە بنەماڵەی شەهیدان، دایک و خوشکانی شەهید داوە کە هەتا دوایین هەناسەی ژیان درێژەدەری ڕێگای شەهیدان دەبن.

لە درێژەی ئەو کار و چالاکییەدا ڕێزیان لە زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی گرتووە کە خۆڕاگریی ئەوان لە زیندانەکانی ڕێژیمدا لەبیر ناکەن.

هەروەها ئەندامانی حیزب ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕیوە.