کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد

18:18 - 23 گەلاوێژ 2720

پۆلێک لە ئەندامانی تیمی تەشکیلاتی پێشەوا لە مەهاباد بەبۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و بە دانانی چەپکه گوڵ پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەڵاوێژ، پۆلێک لە ئەندامانی تیمی تەشکیلاتی پێشەوا لە مەهاباد بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی گۆڕی شەهیدان ''سلێمان موعینی، سەرگورد عەباسی و سەروان ئەحمەد چەڵەبیـ''ـیان کرد و بە دانانی چەپکە گوڵ لە سەر گڵکۆی ئەو نەمرانە پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردوە.

هەر بەو بۆنەوە ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی دێموکرات پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

لە بەشیکی ئەو پەیامەدا هاتووە، بە دامەزرانی حیزبی دێمۆکرات بە ڕێبەریی پێشەوا بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد پێی نایە قۆناغێکی نوێی سیاسی و نیشتمانی و مۆدێڕنەوە.

لەو پەیامەدا هاتووە دوای قۆناغی ڕاسانیش خەڵک هیوایان پەیدا کرد و ئەندامان و لایەنگرانی نەک حیزبی دێمۆکرات بەڵکوو ڕاسان جووڵێنەری ئەندامان و لایەنگرانی تەواوی حیزبەکانی دیکەش بوو و هەموو ئومێدیان بەو خەباتە نوێیە پەیدا کرد.