کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە پەیامێکیان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کردەوە.
دەقی ئەم پەیامە بەم چەشنەیە:
پێشمەرگە هیوا و ئومێدی ئێستا و دواڕۆژمانە.
لە وەرزی ڕاسان و نوێبوونەوەی شۆڕشدا، ئێمە ئەندامانی نەهێنیی حیزبی دێموکرات، وەک بەشێک لە گیانفیدایانی خاک و گەل، ٢٦ی سەرماوەز وەک ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگە لە هەموو کوردێکی خاوەن کەرامەت و ڕوڵە خۆنەویستەکانی نیشتمان کە لە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگە، سینگی خۆیان کردووەتە قەڵغانی پارێزگاری لە شکۆی دایکی نیشتمان، پیرۆزبایی دەکەین.
هیوادارین ئەو ڕۆژە هەوێنی یەکڕیزیی ماڵی گەورەی کورد و لەژێر سێبەری پیرۆزی ئاڵای هەمیشە شەکاوەی کوردستاندا بێت، هەوڵ و تێکۆشانی زیاتر بخرێتە گەڕ بۆ وەدیهاتنی خەونی لەمێژینەی گەل و شەهیدانی سەربەرزمان.
لامان وایە پێشمەرگە و گەل دوو چەمکی تەواکەرن بۆ گەیشتن بە ئامانج و هەمبازبوونی سەربەستی و شەرافەت.
لە ئاستی هەموو بەرخۆدان و خۆڕاگری، دەرد و ڕەنج و مەینەتی تووشهاتووتان سەری ڕێز و حورمەت دەچەمێنین.
سڵاو بۆ دایکی شەهیدان،
سڵاو لە هەڵۆ باڵکراوە و بنەماڵەی خۆڕاگری زیندانییانی سیاسی،
سڵاو لە پێشمەرگە، هیوای گەل،
تەشکیلاتی نەهێنیی شاری نەغەدە و ناوچەی سندووس
٢٦ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی