ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، پیرۆزبایی جێژنی نەورۆزیان لە خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاوێک بە خۆشیی نەورۆز و بەهار، سڵاوێک بە گەرمیی شۆڕش و خەبات.
سەرنج بدەن، ئێرە شارۆچکەی "شەهید حاتەمـ"ـە، ئێرە ماڵی دێموکراتە، هەر ماڵێک دەڕۆی، هێما و سۆزی پێشمەرگەیە، ئێرە "دزەی مەرگەوەڕە".
ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەر لەو شارۆچکە پێشمەرگەپەروەرەوە، پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ لە هەموو کادر و پێشمەرگە، بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دەکەین و هیواخوازین ئەم ساڵە ببێتە ساڵێکی پڕ لە خۆشی بۆ هەموو گەلی کوردستان و هەموو ئەوانەی کە بۆ پاراستنی گەلی کورد لە چیا سەرکەشەکانی کوردستاندان.
دوژمنانی گەلی کورد با باش بزانن، شۆڕش ناوەستێت هەتا سەردەکەوین.
ئێمە پێیان دەڵێین بەرخۆدان ژیانە، سەرهەڵدان ژیانە و شەهیدبوون شانازی
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بژی پێشمەرگە
سەرکەوێت ڕاسان
بمرێ جاش و نەیارانی کوردستان