کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ورمێ پەیامێکی پیرۆزباییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد

11:44 - 17 گەلاوێژ 2720

ئەندامانی تێکۆشەر و نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ورمێ، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەراندنی حیزبی دێموکرات، پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمه ئه‌ندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات له ورمێ لە ناوچەی "بەراندێز"، ۲۵ی گەلاوێژ ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات له هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆزبایی دەکەین.

ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکرات ئەو ڕۆژە مێژووییە بەرز دەنرخێنین و پەیمان نوێ دەکەینەوە هەتا دوا ساتەکانی ژیان لە خزمەت خەبات و شۆڕشدا بین.

ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە بۆ جێبەجێکردنی هەر بڕیارێکی حیزبی ئامادەین و شان بە شانی پێشمەرگەکانی شاخ لە هیچ ئەرکێک درێغی ناکەین.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوچەی بەراندێز لە ورمێ

١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی