کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار لە پەیامێکی نەورۆزیدا داویان لە خەڵک کرد بە نیشانەی یەکگرتوویی لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە

10:13 - 28 رەشەمه 2719

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی کوردی پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی پیرۆزبایی ئەندامان و ڕۆڵەکانی نیشتیمان‌پارێز بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی ٢٧٢٠ــی کوردی لە شاری پیرانشار

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی کوردی ئێمە وەکوو ئەندامان و ڕۆڵەکانی نیشتیمان‌پارێزی پیرانشار گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین.

جێژنی نەورۆز کە هێمای خۆڕاگری و مانەوەی گەلی کوردە، ئەمساڵ بەداخەوە بەهاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەهۆی هاتنی ئەو ڤایرۆسە بۆ کوردستان نەتواندرا ئاگری نەورۆز بەشێوازێکی بەرفراوان وەکوو ساڵانی پێشوو هەڵکرێت.

ئێمە داوا لەهاونیشتیمانیان دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک کۆڕ و گردبوونەوە لەهیچ شوێنێک ئەنجام نەدرێت. هەروەها بۆزیاتر خۆپاراستن لەڤایرۆسی کۆڕۆنا دواکارین لەماڵەکانتان بمێنەوە و تەبایی و یەکگرتوویتان بکەن بە بڵێسەی ئاگری نەورۆز و ببن بە کوێرکەری چەقڵی چاوی دووژمن و داگیرکەر.

هیواخوازین ساڵی نوێ ساڵێکی پڕلەخۆشی و پڕلەدەسکەوت بۆ هەموو لایەکتان بێت

جارێکی دیکه بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگەکانی حیزب، زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین و پەیمان نوێ دەکەینەوە تا دوایین دڵۆپی خوێن و هەناسەی ژینمان وەفاداری ڕێگای شەهیدان "قازی، قاسملوو و شەڕەفکەندی" بین.

بـڕوخێ کۆماری پەت وسێدارە

٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ی کوردی ئەندامان و ڕۆڵە نیشتیمانێپارێزانی شاری پیرانـشار