ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و ئاڵای کوردستان پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو لە ٢٦ی سەرماوەز، سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، سڵاو لە گیانی پاکی ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی، سڵاو لە کەمئەندامان و بنەماڵەی شەھیدان.
ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەنگوڕایەتیی بەری مێرگان سەر بە شاری پیرانشار، بەبۆنەی ھاتنی ٢٦ی سەرماوەرز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کادر و پێشمەرگەکان، کەمئەندامانی حیزب، بنەماڵەی شەھیدان و ئەندامانی حیزب دەکەین و سوێند دەخۆین بە گیانی پاکی ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی، هەتاکوو گەیشتن بە لووتکەی ئازادی وفادار بە ڕێبازی ڕێبەرانی مەزن، قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی بین.
سەرکەوێ ڕاسان
سەرکەوێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران
ئەندامانی حیزب لە مەنگوڕایەتیی پیرانشار، بەری مێرگان