ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سوێند بە خوێنی سووری شەهیدان
سوێند بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان
سوێند بەو خوێنە گەشەی ڕژایە سەر خاکمان
سوێند بەو شەهیدانەی لەسێدارە دران
ئەی شەهیدانی خەکەلێوە، هەتا کوردێک بمینێت، یاد و ناوتان هەر دەمێنێت
قازییەک لەسێدارە درا، هەزاران ڕۆلە هاتنە سەر ڕێگا و ڕێباز و ئامانجی
ئێمە پۆلێک لە ڕاسانییانی ڕۆژهەڵات، لەو ڕۆژەدا لەگەڵ شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوە و هەموو شەهیدانی کوردستان پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا دوا دڵۆپی خوێنمان، هەتا دەگەین بە ئامانج و ئاواتتان، درێژەدەری ڕێگاتانین.
سوێند دەخۆین و بەڵێن دەدەین بە شەهیدان، ئێوە گیانی بەنرختان پێشکەش بە گەل کرد، ئێمەش لەو ڕێبازەداین.
١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و ڕۆژی لەسێدارەدانی "پێشەوا قازی محەممەد و سەیف و سەدری قازی" بەرز ڕادەگرین و پێیان دەڵێین، ئێمە لە ئێوە فێربووین گیانبازی و هاتینە ڕێگای خەباتەوە.
ڕوحتان شاد و ڕێگاتان پڕ ڕێبوار بێت.
ئێمە لاوانی بەهەڵویست لە شاری "پیرانشار" و "ناوچەی لاجان"، بە چڵکاوخۆران و بەکرێگیراوانی ڕێژیم ڕادەگەیەنین کە بەهار، بەهاری کوردییە و بەهاری ئازادییە، خۆری ئازادی وا هەڵ دێت، ئاگادارتان دەکەینەوە دەست لە خۆشخزمەتی و دەست لە چەک بۆ ڕێژیم هەڵبگرن.
هەروەها ڕایدەگەیەنین، ئامادەی ڕاپەڕاندنی هەر ئەرکێکین بۆ خزمەت بە گەل و نەتەوەکەمان لە پێناو سەرکەوتنی بزووتنەوە ڕەواکەمان.
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرکەوێ ڕاسان
تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پیرانشار، ناوچەی لاجان