کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە چالاکییەکی تەبلیغیدا پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە

18:01 - 3 جۆزەردان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پیرانشار بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کوردستان نوێی گەڵەکەمان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی  جۆزەردان، تێکۆشەرانی دێموکرات لە پیرانشار پەیمانی وەفاداربوون بەڕێبازی پڕ لە سەروەری شەهیدانی حیزبەکەمان و بەتایبەت شەهید ''لوقمان مێهفەر'' بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێر چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "گوندەکانی ڕیکاوێ، گردەشەوان، بەرکەمران، خڕێ بەرداشان، گەنەدار، کەندە قوڵان، دربکە و کارخانە قەند."

هەروەها ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات لە دەروازە شاری پیرانشار واتا فەلەکەی قورئان لەسەر دیواری ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان بە هەڵواسینی بنێرێکی گەورەی شەهید ''لوقمان مێهفەر'' پەیمانی وەفاداریان لگەڵ ڕێبازی شەهیدی نەمر کاک ''لوقمان'' و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل نوێ کردەوە.