کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان لەسەر درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان پێداگرن

12:56 - 12 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنە بە نووسینی دروشمی حیزبی. چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بەڵێنییان دا کە لە درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان بەردەوامن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەنێوان ڕێگای سنە- کامیاران لە گوندی ''یەمێنان'' بە نووسینی دروشمی حیزبی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب لەو چالاکییەدا بە دروشمی '' بژی قاسملوو''، ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران'' و ''بژی پێشمەرگە''، وەفاداریی خۆیان بە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شاری سەوڵاوا و لە گوندی ''گواز'' بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمانیان نوێ کردەوە و جەختیان کردەوە کە ''ڕاسان'' هەتا گەیشتن بە ئامانج بەردەوامە.