ئەندامانی تیکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی ''دادانە کەمانگەر'' سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، خۆشەویستی و ئەمەگداریی خۆیان بە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەرزاییەکانی ئەو گوندە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات بە داگیرکەرانی کوردستانیان سەلماندەوە کە تا وەدەیهاتنی ئامانجەکانی گەلی کورد دەست لە خەبات هەڵناگرن.
هەر لەو پێوەندییەدا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کاردانەوە بە هێرشەکانی سپای پاسداران بۆ سەر شاخەکانی کوردستان، پشتیوانیی خۆیان لە حیزب و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بە هەر ئەرکێکی حیزبی دووپات کردەوە.