
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "مێراو"ی سنە، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و ڕایانگەیاند کە بۆ تۆڵەسەندنەوە ئامادەن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "مێراو"ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، وێڕای مەحکوومکردنی جینایەتی خۆفناکی لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی"، پێشەکی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید "حەیدەر" و حیزبی شۆڕشگێڕی دێموکرات دەکەین و ڕایدەگەیەنین پتر لە جاران پەرە بە چالاکییە حیزبییەکانمان بدەین و لە پێناو توڵەسەندنەوەی شەهیدەکانمان ئامادەین هەر شێوە ئەرکێکی پێ ئەسپێردراو ئەنجام بدەین و بەڕێوە بەرین.
ڕۆحی بەرزی شەهید حەیدەر شاد بێت
سڵاو لە هاوڕێیانی شۆڕشگێڕی
سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری