ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەلی قاسملوو، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
نامرن ئەوانەی لە دلی میللەتدا دەژین
ئێمە ئەندامانی حیزب لە ناوچەی گەلی قاسملوو داخ و پەژارەی خۆمان بۆ لەسێدارەدانی شەهید حەیدەر قوربانی دەردەبڕین و ئەو جینایەتە مەحکووم دەکەین و هاوخەمیی خۆمان بۆ حیزبەکەمان و بنەماڵەی بەڕێزی قوربانی دەردەبڕین.
با دوژمن بزانێت ئێمە بە کوشتن و ئێعدام بە چۆکدا نایەین، بەڵکوق پشتئەستوورتر لە جاران خەباتی خۆمان درێژە پێ دەدەین.
سەرکەوێت ڕاسانی شاخ و شار
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گەلی قاسملوو