کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

11:21 - 13 رەشەمه 2719

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری پاوە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان و دروشمی تایبەت، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، ٤٠ ساڵ بەسەر خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێپەڕ بوو. لە یەکەم کۆبوونەوەی ئاشکرای حیزب که دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، لە ستادیۆمی شاری مەهاباد پێک هات، جووڵانەوەی نەتەوەیی- دێموکراتیک بەخێرایی سەرانسەری کوردستانی گرتەوە.

لەم کۆبوونەوەدا شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوو چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

شەهید دوکتور قاسملوو لە وتەکانی خۆیدا دامەزراندنی سیستمێکی دێموکراتیک لە ئێرانی بە زامنی دەستەبەربوونی داواکارییە ڕەواکانی نەتەوەی کورد زانی.

دوکتور قاسملوو لەو میتینگەدا باسێکی لەسەر مێژووی خەباتی حیزبی دێموکرات لە سەردەمی شاهەنشاهیدا پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد، تاوانبارکردنی نەتەوەی کورد بە "تەجزیەتەڵەبی" قسەیەکی کۆنە و ئەوەش دوژمنان وەپاڵ حیزبی دێموکراتی دەدەن.