کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

11:40 - 7 خاکەلێوه 2722

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە ئاوایی ''کانی ڕەش'' سەر بە شاری بۆکان بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەستی نیشتمانپەروەریی خۆیان بە دوژمنانی کورد پیشان داوە و نەورۆزیان پیرۆز ڕاگرت.

هەر بەو بۆنەوە لە گوندی ''دەل'' سەر بە مەریوان تێکۆشەرانی دێموکرات ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزیان پیرۆز ڕاگرت.

هەروەها ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە گوندی ''نییەر'' سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان  لەسەر گوڕی شەهیدان پەیمانی وەفاداریی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دووپات کردەوە و بەڵێنییان دا کە هەتا دوا دڵۆپی خوێنیان درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بن.