کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی لە شاری شنۆ پەیامێکیان بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی بڵاو کردەوە

12:14 - 2 رەشەمه 2719

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ، پەیامێکیان بەبۆنەی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی زمانی دایکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

زمانی کوردی شوناسی نەتەوەییمانە

ڕێژیمی فاشیستی ناوەندگەرای پەهلەوییەکان و ڕێژیمی تۆتالیتێر و ناوەندگەرای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ویستوویانە زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سنووردار بکەن.

 بە هەموو شێوەیەک زەربە لەو زمانە بدەن، بەڵام هێمن و هەژارەکان و  ئۆگرانی ڕێبازی ئەوان، ئەم هەوڵە فاشیستانەیان پووچەڵ کردەوە.

داواکارین منداڵەکان فێری زمانی کوردی بکەن، با لە ئێستاوە منداڵەکان کوردی بخوێننەوە و بە کوردی ڕا بێن.

 نووسەران زمانی ستاندارد لەبەرچاو بگرن لە وشه تاشینی بێبنەما خۆ بپارێزن، زۆر هەوڵی دیکەی لەو چەشنە تا زمانەکەمان باشتر پەرە پێ بدەین.

کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شنۆ

۲ی ڕەشەمەی ۲۷۱۹ ی کوردی