کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی لەشی قوتابییەکی کامیارانی، گیانی بە ٨ کەسی تر بەخشی

18:08 - 24 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی لەشی قوتابییەکی کامیارانی کە تووشی "مەرگی مێشک" ببوو، گیانی بە ٨ نەخۆش بەخشی کە پێویستیان بە پەیوەندی ئەندام بوو.

ئەندامانی لەشی "عەلی سەفەری"، تەمەن ١٢ ساڵ، خەڵکی کامیاران، کە بەهۆی خوێنڕێژی تووشی "مەرگی مێشک" ببوو، بە ٨ نەخۆش دەرفەتی ژیانی دووبارەی بەخشی.

ناوبراو، ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ بەهۆی سەرئێشەی توندەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکانی کامیاران و سنە برا و دواتر بۆ تاران بەڕێ کرابوو و دوای ئەوەی کە لە لایەن نەخۆشخانەوە "مەرگی مێشکـ"ـی تەئید کرابوو، ئەندامانی لەشی بەخشرا.

"عەلی سەفەری"، قوتابیی پۆلی شەشەمی قوتابخانەیەکی سەرەتایی شاری کامیاران بوو.

"مەرگی مێشک" بە واتای نەگەڕانەوە بۆ ژیانە و ژیانی نەخۆش بە ئامێرێکی پزیشکییەوە بەندە و ئەگەر لەو ئامێرەیە جودای بکەیتەوە، دوای چەند چرکە نەخۆشەکە دەمرێت.