لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "بڵەسەنـ"ـی شاری بانە سەردانی گڵکۆی شەهید "مەهدی ڕەحیم زادە"یان کرد.
پێشمەرگەکانی شار وێڕای سەردانی گڵکۆی پیرۆزی شەهید "ڕەحیم زادە" پەیمانی وەفاداریی خۆیان بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان نوێ کردەوە و بەڵێنییان دا کە هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی دێموکرات دەبن.