ڕۆژی شەممە ١٨پووشپەڕ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی، دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و پەیمانی ڕێز وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی حیزب و گەل نوێ کردەوە.
ڕۆڵەکانی دێموکرات سەردانی گۆڕی شەهید "قادر ڕەسووڵنژاد" و شەهید "جەعفەر پاسپار" خەڵکی گوندی جەڵدیانـ"ـی پیرانشار و هەروەها شەهید "عەزیمە عوسمانی" خەڵکی گوندی خەلیفەلیانـ"ـی نەغەدەیان کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی نیشتمان بەڵێنییان دا کە درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازشەهیدان هەرگیز نەمر بن.