کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی ژینگەپارێزیی ئەنجومەنی بژوێنی چیا پەراوێزی بەنداوی سەردەشتیان خاوێن کردەوە

13:22 - 22 جۆزەردان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، ئەندامانی ئەنجومەنی "بژوێنی چیا"، لە هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەی ژینگەدا، پاشماوەی زبڵ و خاشاکەکانی دەورووبەری بەنداوی سەردەشتیان خاوێن کردەوە.

پاش ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن فەرمانگەی ژینگەپارێزیی شاری سەردەشتەوە بڵاو بووەوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی بژوێنی چیا، دەستەی شاخەوانیی سەردەشت و مانگی سووری ئەو شارە ئامادە بوون و قەراخ بەنداوی سەردەشتیان لە زبڵ و پاشماوە فڕێدراوەکان، خاوێن کردەوە.

ناوچە خاوێنکراوەکە یەکێک بوو لە سەیرانگاکانی شارستانی سەردەشت کە دەبووە هۆی بەجێمانی زبڵ و پاشماوەیەکی زۆر لەو شوێنە.

لە کۆتایی ئەو هەڵمەتەدا چەند خاڵێک لەبارەی گرنگی و کێشە ژینگەییەکان و پاراستنی ژینگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەپارێزیی سەردەشت و ئەنجومەنی بژوێنی چیاوە بۆ ئەندامانی ئەو گرووپانە شی کرایەوە.