کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی گرووپێکی میلیشیایی سەر بە ڕێژیمی ئێران لەلایەن بەحرەینەوە حوکم دران

11:21 - 14 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەر، وڵاتی "بەحرەین" لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە: "٥١ ئەندامی گرووپێکی میلیشیایی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە ساڵی ڕابردوو دەسبەسەر کراون، بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە سپای پاسداران حوکم دراون".

  "بەحرەین" لەو بەیانییەیەدا سپای تێرۆریستی پاسدارانی بەوە تاوانبار کردووە کە لە ڕێگەی دابینکردنی چەکوچۆڵ و پارە بەو گرووپە هەوڵی داوە هێرش بکاتە سەر "دامەزراوە ئابوورییە بنەڕەتییەکانی ئەو وڵاتە، بنکە ئەمنییەتییەکان، ستادی فەرماندەیی وەزارەتی وڵات و هێزە بەرگریکارەکانی ئەو وڵاتە".

هەروەها "بەحرەین" لەو بەیانییەیەدا ڕایگەیاندووە: "حوکمی ئەو کەسانە لە ٥ ساڵەوە دەست پێدەکات هەتا زیندانی هەتاهەتایی و یەک کەسیش تەبرەئە کراوە".

لەو بەیانییەیەدا هیچ ئاماژەیەک بە شوناس و ناوی ئەو کەسانە نەکراوە.