ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لەبەردەم زانکۆی فەرهنگییانی سنە بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بە خوێندنەوەی پەیامێک ئەو ڕۆژەیان بەرز نرخاند.
ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لەو پەیامەدا لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمانیان نوێ کردەوە کە هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان بن.