کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی لە حوکمی دەسبەسەرکراونی شورای شاری سەقز

12:18 - 6 رەزبەر 2720

دوای ئەویکە ٧ ئەندامی شورای سەقز کە تۆمەتی گەندەڵی ماڵی و ئێدارییان لەسەر بووه و بانگهێشتی لقی سێ دادسەرای کراون هەروەها بڵاو کرایەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون؛ ئێستا باس لەوە دەکرێت ئەو حوکمە هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو حەوت ئەندامەی شورای شاری سەقز بۆ ماوەی ٢ مانگ لەسەر کارەکانیان هەڵپەسێردرابوون؛ بەڵام ئەو حوکمە ئێستا هەڵوەشاوەتەوە.

دەوترێت هەڵپەساردنی ئەو ٧ کەسە لە ڕاستایەدا بووە کە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە  سەر ئەو تۆمەتانەی کە وپاڵییان دراوە بکرێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن حوکمی هەڵپەساردنی ئەو ٧ ئەندامی شورا هەڵوەشاوەتەوە.

هاووڵاتییان لە سەقز باس لەوە دەکەن ئەو کەسانە بوودجەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارەیان خواردووە و بۆیە دەسبەسەر کراون.