کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٣ ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

11:45 - 26 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، ١٣ ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز، بە ناوەکانی: "ئاوات ڕەزوی، تاهیر حامیدی، لوقمان ئەڵڵامورادی، ئەحمەدی قادری، کەیوان ئەحمەدی، خالید شێخی، ئەنوەر فەرەجزادە، سەلاح حوسێنی، خالید عەبدوڵڵاهی، محەممەد فەتاحی، سلێمان عەبدی، عەزیز مەرزی و سەلاح سوورخی" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە سەقز، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە کە لە بەشداریکردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان بەڕێوە بچێت، خۆیان ببوێرن.

شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران لە دژکردەوەیەکدا لەمەڕ دەسبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی مامۆستایان بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، ڕایگەیاند: "دەسبەسەرکردن و بانگهێشتکردن و هەڕەشە، گرفتێک لە ئیرادەی ئێمە دروست ناکات".