سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی جۆزەردان، ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای "مەریوان" لە ڕێگای "مەریوان- سەقز" تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.
لەو ڕووداوەدا، ٤ شاخەوان بە ناوەکانی "شۆعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە" گیانیان لەدەست دا و ١١ کەسی تریش بریندار بوون.
لەمبارەوە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاوی کردەوە: "ئەو گرووپە ویستبوویان لەگەڵ گرووپی شاخەوانیی پاژینی بانەدا بەسەر شاخێکدا سەر بکەون، بەڵام لە نزیک شاری سەقز تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوونە".