کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامیکی حیزبی دێموکرات لە "بۆکان" کۆچی دوایی کرد

12:54 - 15 خاکەلێوه 2721

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە ناوی "مەسعوود ئاقا وەلی" کوڕی "هادی" ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلیوە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری "بۆکان" ماڵاوایی لە هاوخەبات و ئازیزانی کرد.

کاک "مەسعود ئاقا وەلی" ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بووە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە ڕێزەکانی ڕێکخستنی شاردا چالاکانە تێکۆشانی کردووە.

تەرمی کاک "مەسعود" لەنێو خەم و پەژارەی ئازیزانیدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.