کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامیکی شورای شاری "ماکۆ" بە زیندان مەحکووم کرا

12:25 - 23 جۆزەردان 2721

"ناسر عەتەباتی" سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای ورمێ، ئەندامێکی شورای شاری "ماکۆ"ی بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و بڕی ٨٠٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی، مەحکوم کرد.

"ناسر عەتەباتی" وتوویەتی، ئەو ئەندامەی شورای شاری ماکۆ بە "سازان و دەستێوەردان لە مامەڵەکانی شارەداری و بەدەستهێنانی ماڵ لەو ڕێگایەوە" تاوانبارە.

 ئەو تاوانبارە بڕی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی لە پارەی شارەداری خواردووە و دەبێ ئەو بڕە پارەیە بە شێوەی نەختی بداتەوە.