کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی تێکۆشەر و دێرینی حیزبی دێموکرات لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

13:14 - 14 جۆزەردان 2720

کاک "ڕەسووڵ مەحموودزادە" ئەندامی تێکۆشەر و دێرینی حیزبی دێموکرات لە گوندی ''بێمزورتێـ"ـی شنۆ لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک ''ڕەسووڵ'' ئەندامێکی هەڵسووڕ و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە هەتا دواساتەکانی ژیانی  دەرحەق بە ڕێبازی حیزبەکەی وەک ئەندامێکی وەفادار و دەروەست مایەوە.

هەروەها ناوبراو برای تێکۆشەری دێرین کاک ''ئەنوەر مەحموودزادە'' ناسراو بە "ئەنوەر شکاک" بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.