کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‌ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:08 - 25 سەرماوەز 2720

ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی "تاڵەقانی" لە ورمێ کۆچی دوایی کرد.

ڕێکەوتی ٢٣ی سەرماوەز، کاک "ڕەسووڵ شەعبان" کوڕی حاجی "مارف"، لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی و خەڵکی گوندی "خانلەر" سەر بە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوییەوە پەیوەندیی بە تەشکیلاتی نهێنیی حیزبەوە گرتووە و وەکوو ئەندامێکی نهێنیی حیزبی دێموکرات خزمەتی بە بزووتنەوەی گەلی کورد کردووە.

کاک "ڕەسووڵ" کەسێکی ڕۆح سووک و خۆشەویست لەلای خەڵکی شنۆ و دەوروبەری بووە و هەتا دواهەناسە وەفادار بە ئارمانی شەهیدانی سەرکردە "قازی، قاسملوو و شەرفکەندی" بوو.

تەرمی ناوبراو لە گوندی خانلەر بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.