کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزب لە گوندی "دەلۆ" کۆچی دوایی کرد

10:35 - 18 رێبەندان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی کاک "ئەیووب شمشێری" ئەندامی حیزبی دێموکرات، خەڵکی گوندی "دەلۆ" سەر بە شاری "ورمێ" بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئەیووب" ساڵی ١٣٤٢ لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و نیشتمانپەروەر لەدایک بووە.

ناوبراو دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و خەباتی ئاشکرای حیزب تێکەڵ بە کاروانی خەبات ببوو و لە ڕێزەکانی حیزبدا و بۆ مافی ڕەوای گەلی کورد چەکی بەرگری لەشان کردبوو.

پاشان کاک "ئەیووب" لە بەشی ڕێکخستنی حیزبیدا لە یەکێک لە شانەکانی حیزب لە گوندی "دەلۆ" سازمان درا.

کاک "ئەیووب" یەکێک لە ئەندامە هەرە چالاک و دڵسۆزەکانی حیزب بوو ئەرکە حیزبییەکانی بەوپەڕی باشییەوە بەڕێوە دەبردن و هەتا سەر وەفادار بە ڕێگا و ڕێباز شەهیدان حیزب و گەل ماوەیە.

یەکێک لە ئاواتەکانی کاک "ئەیووب شمشێری" ئەوە بووە کە منداڵەکانی وەفاداری ئەم ڕێگا و ڕێبازە بن. 

تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.