کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی "مستەفا حوسێنپوور" کۆچی دوایی کرد

10:16 - 22 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "مستەفا حوسێنپوور"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی کودەشت و دانیشتووی سنە، بەهۆی ڕووداوی دڵتەزێنی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا و ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "مستەفا" لاوێکی هەڵسووڕ و چالاک بووە و لەپێناو خزمەتکردن بە گەل و نیشتمانەکەی وەکوو ئەندامێکی نهێنی ئەرکە حیزبییەکانی دڵسۆزانە بەڕێوە بردووە.

ئەو ئەندامە تێکۆشەرە هەتا دواهەناسە بە ئارمان و ئامانجی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "مستەفا" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.