کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد

13:52 - 12 خەرمانان 2720

کاک "مورتەزا ڕەحمانی" ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی مێشک، کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانان، کاک "مورتەزا ڕەحمانی" کوڕی "فەرجوڵڵا ڕەحمانی"، ئەندامی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی مێشک، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کۆچی دوایی کرد.

کاک "مورتەزا" خەڵکی گوندی "لۆن سادات" سەر بە شاری کامیارانە و ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لەدایک بووە.

دوای ئەوەیکە دایکی (دایە خەرامان) بەهۆی ئەندامیەتی لە حیزبی دێموکرات لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەخرێتە زیندان، ئەویش لە تەمەنی ٤٥ ڕۆژیدا هەتا ٢ ساڵ و نیوی لەگەڵ دایکی لە زینداندا دەژیت.

ناوبراو ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات بوو و لە ماوەی تەمەنیدا هەمیشە دڵسۆزانە کاروباری حیزبیی جێبەجێ دەکرد.

دواتر ناوبراو زێدی خۆی بەجێ هێشت و لەگەڵ دایکی لە باشووری کوردستان نیشتەجێ بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.