کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

09:56 - 16 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەڕ کاک "مستەفا خالیدی" ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەڕێگای "ورمێ" گیانی لەدەست دا.

ناوبراو ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک دەبێت. بەهۆی ئەوەیکه بنەماڵەکەی لایەنگری حیزب بوونە ئەویش پێوەندی بە تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتەوە دەگرێت و لەو بەشەدا سازمان دراوە.

داوی بوون بە ئەندامی چالاکانە ئەرکەکانی خۆی بەڕێوه بردووە.

کاک "مستەفا" هەتا ئەو کاتەی لە ژیان دابوو وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەکات.