کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو

11:38 - 16 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "نادر کەریمی" تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی "مورادعەلی"، دانیشتووی گوندی "سیس" سەر بە ناوچەی ‌لەیلاخ، بە تەقەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران شەهید کرا.

شەهید "نادر" لە کاتی هاتن بۆ کوردستانی باشوور، لە سنووری پیرانشار، کەوتە کەمینی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

ناوبراو ئەندامێکی چالاک و دڵسۆزی حیزب بوو.   

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.