کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە "بانە" کۆچی دوایی کرد

12:55 - 18 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "کەریم بەهلوولی"، خەڵکی "زەرواوی خواروو" سەر بە بانە، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "کەریم" ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لەدایک بووە.

بنەماڵەی ناوبراو بەگشتی بنەماڵەیەکی حیزبدۆست و دێموکراتپەروەرن کە لە حەوت برا، پێنجیان لە مەتەرێزی خەباتدا بۆ بەرگریکردن لە خاک و گەل، چەکی شەرەفیان لە شان کردووە.

دوای پەلاماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، کاک "کەریم" پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا، وەک بەرپرسی شانە، سەر بە ناوچەی "حەوتەوانە"ی بانە، لە هێزی "شەهیدانی وێردی" تێکۆشان و چالاکیی هەبووە.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفاداری ڕێبازی شەهیدان بوو.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "کەریم" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.