کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:39 - 26 رێبەندان 2720

خاتوو "مەلەک عومەربیل" ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "سەرچنار" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخان" لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ئەندامێکی تێکۆشەر و ژنێکی بە ورە بوو و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆڕی هاوخەباتەکانی و بەجێ هێشت و درێژەی خەباتی بە هاوسەنگەرانی سپارد.

خاتوو "مەلەک" لە دەستپێکی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات، بە هەموو تواناوە چالاکیی دەکرد.

برایەکی ناوبراو بە ناوی "جەعفەر عومەربیل" ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە تێرۆر کراوە.

ناوبراو هەتا دواهەناسەکانی بە ڕێبازی حیزب و برا شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.