کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:50 - 29 بەفرانبار 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار ئەندامێکی وەفاداری حیزبی دێموکرات بە ناوی کاک "کەریم عەلیڕەزا" کوڕی کاک "قادر" و دایە "فاتمە"، خەڵکی گوندی "عەباس ئاوا"ی شاری بۆکان لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "کەریم" ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی بۆ ئەندامیەتی پەیوەندیی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرتووە و هەتا دواساتەکانی ژیانی وەک ئەندامێکی دڵسۆز ئەسپاردەکانی حیزبی بەجێ هێناوە.

ناوبراو سەبارەت بە ئەرک و ئەسپاردەکانی حیزبی کەسێکی ڕۆحسووک و جێی متمانە بوو و بە دەیان جار تیمە تەشکیلاتییەکانی شاری بۆکانی حەشار دابوو و نەهێنییەکانی پاراستبوو.

تەرمی ناوبراو لە گوندی "عەباس ئاوا" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.