کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

11:55 - 18 سەرماوەز 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان بە ناوی کاک ''عوسمان بڵکامە'' کوڕی ''ئیبراهیم'' و تەمەن ٤٩ ساڵ، بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک عوسمان لە ساڵی  ١٣٨٥ی هەتاوییەوە پەیوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرتووە و وەک ئەندامێکی دڵسۆز ئەرکی حیزبیی وەئەستۆ گرتووە.

ناوبراو ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکرات بوو و ئەرکەکانی حیزبیی زۆر بەباشی و دڵفراوانییەوە بەڕێوە دەبرد.

بەداخەوە کاک "عوسمان" ماوەی ساڵ و نیوێک بوو بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لەسەر جێگا کەوتبوو.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.