کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد

12:58 - 21 رەشەمه 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەمە کاک "ئەنوەر ئیختیاردینی" کوڕی "قادر و خەدیجە"  لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی ئەندامی حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی "ئاڕمەردە"ی شاری بانە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

کاک "ئەنوەر" ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی پەیوەست بووە بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و هەتا ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی بەو پەڕی هەست و سۆزەوە ئەرک و ئەسپاردەکانی حیزبی بەجێ هێناوە.

ناوبرا پاشان لە هەرێمی کوردستان دانیشتووە و وەک ئەندامی حیزبی دێموکرات درێژەی بە کار و چالاکی داوە.

کاک "ئەنوەر" هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە. تەرمی ناوبراو لە شاری سلێمانی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.