کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد

11:37 - 5 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری سنە، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، بە ناوی "جەسیم مستەفایی"، ناسراو بە "قاقە"، لەدایکبووی ٧ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی، خەڵکی گوندی شیان، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە نەخۆشخانەی شاری سنە، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ئەندامێکی چالاک و لێهاتووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا خاوەن ڕێز و خۆشەویستی بوو و هەتا دواساتەکانی ژیان، وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و شەهیدانی ئەو ڕێبازە مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.