کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد

16:14 - 12 رێبەندان 2720

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "هەژیر ڕەمەزانپوور" کوڕی "برایم" خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان بەهۆی نەخۆشی ماڵاویی لە ژیان کرد.

"هەژیر ڕەمەزانپوور" ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە گوندی "قەڕەشڵاخ" سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد لە دایک بووە.

 ناوبراو ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات و کەسێکی  ڕۆحسووک و نیشتمانپەروەر بوو.

تەرمی کاک ''هەژیر'' لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.