کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری کامیاران کۆچی دوایی کرد

13:28 - 14 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری کامیاران، بەهۆی ڕوودای هاتوچۆوە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕ، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ناوی "حاتم دەیجوور"، کوڕی خوابەخش، لەدایکبووی گوندی "تەختی زەنگی"، دانیشتووی شاری کامیاران، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ، گیانی لەدەست دا.

کاک "حاتم دەیجوور"، سەرەڕای ئەندامبوونی لە حیزبی دێموکرات، کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەرەوەر بووە و هەردەم پشتیوانی بزاوی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد بووە.

ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، لە جادەی کامیاران- پاڵنگان و لە نێوان دوو ماشینی جۆری سەمەند و پێژۆ ڕووی داوە و بووە بە هۆی گیانلەدەستدانی ئەم ئەندامەی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.