کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:08 - 13 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ کاک "شۆڕش ئەمین تاج" خەڵکی گوندی "خانلەر" سەر بە شاری شنۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کوڕی "سلێمان و زولەیخا" بوو و ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لەدایک بووە. ناوبراو دوای ڕۆیشتن بۆ قوتابخانە هەتا ئاستی دیپلۆم درێژەی بە خوێندن داوە.

کاک "شۆڕش" بەهۆی وشیاربوونەوە لە دۆخی سیاسیی کوردستان و زوڵمی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی لە ڕێگای تەشکیلاتی نەهێنییەوە پێوەندیی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرتووە و وەک ئەندامێکی نهێنی ئەرکی حیزبیی بەڕێوە بردووە.

ڕێژیمی ئێران لە ترسی ئەوەیکە خەڵک لە ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیدا بەشدار نەبێت، تەرمەکەیان لە نەخۆشخانە ڕاگرتووە و لە شەودا ڕادەستی بنەماڵەکەیان کردووەتەوە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.