کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە "شنۆ" ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:12 - 1 پووشپەڕ 2721

ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "شنۆ" کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان کاک "قادر شیران" ناسراو بە "قادر مامە" خەڵگی گوندی "گوندەوێڵە" سەر بە شاری "شنۆ" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی دوای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران هێرش دەکاتە سەر کوردستان پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێت.

لە ئەنجامی شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە "ورمێ" بریندار دەبێت.

ناوبرا بەهۆی کار و چالاکییەکانی چەند ساڵ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و زیندانی دەکرێت.

دواتر ناوبراو لەسەر ئیزنی حیزبی دێموکرات دەگەڕێتەوە نێوخۆی وڵات و وەک ئەندامێکی نهێنی درێژە بە کار و چالاکییەکانی دەدات.

ناوبراو هەتا کاتی کۆچی دوایی وەفادار بە ڕێبازەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبرا لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.