کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە "شنۆ" کۆچی دوایی کرد

11:42 - 20 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "محەممەد‌ئەمین ئەرشەدی" ناسراو بە "حەمەدەمین جگەڵە"، لە شنۆ، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەد‌ئەمین" ساڵی ١٣٠٨ی هەتاوی لە گوندی "دەرمان" سەر بە مەهاباد لەدایک بووە و دواتر وێڕای بنەماڵەکەی  بۆ شنۆ کۆچی کردووە.

پاش هێرشی داگیرکەرانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بووە و شان بە شانی پێشمەرگەکان بەرگریی لە خاکی نیشتمان کردووە.

ناوبراو لە هێرشی ڕێژیم بۆ سەر شنۆ بەهۆی خومپارەبارانی ڕێژیم بەتوندی بریندار ببوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی عێراق کرا.

پێش ئەوەیکە برینەکانی ساڕێژ ببنەوە، بەرەو ڕۆژهەڵات دەگەڕێتەوە و لەسەر داوای شەهیدی نەمر دوکتور "قاسملوو"، تا کۆتاییەکانی ژیانی وەک ئەندامێکی دڵسۆز و تێکۆشەر درێژەی بە کار و چالاکییە حیزبییەکانی دا.

کاک "محەممەدئەمین" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی "شێخ ئیسماعیل" لە شنۆ، بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.